گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەی ڕاستاندن تصدیق لە سلێمانی دادەنرێت و چیتر پێویست ناکات بچیتە بەغدا

2019.08.07 - 16:49
نوسینگەی ڕاستاندن  تصدیق  لە سلێمانی دادەنرێت و چیتر پێویست ناکات بچیتە بەغدا
ناس کورد- ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بە کردنەوەی نوسینگەی ڕاستاندن "مکتب تصدیقات" لە پارێزگای سلێمانی و چیتر پێویست ناکات بۆ مامەڵەیەک هاوڵاتیان سەردانی بەغدا بکەن. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە: "وەزارەتی دەرەوەی عێراق پاڵپشت بە ڕەزامەندی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بە کردنەوەی نوسینگەی ڕاستاندن "مکتب تصدیقات" لە پارێزگای سلێمانی". . لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەو نوسینگەیە دەبێتە یەکەم نوسینگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان  بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە ڕاستاندنی بەڵگەنامە فەرمییەکانیان کە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی دەکەن و هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایانە سودی لێوەردەگرن. بڕیارەکە پاش ئەوە دێت،  کە پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کردبوو بە کردنەوەی ئەو نوسینگەیە.