گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت لەبارەى پۆستی وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا ڕونکردنەوە دەکات

2019.08.07 - 16:40
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت لەبارەى پۆستی وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا ڕونکردنەوە دەکات
ناس کورد- وتەبێژی جێگری سەرۆکى حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى دەنگی پێدانی پۆست بە یوسف گۆران، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا لە کابینەى نۆیەم بڵاوکردەوە. سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم دەڵێت، "پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، گوایە بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کراوە بە سەرپەرشتیاری تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم حکومەتە، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە کە ئەم هەواڵە دوورە لە راستیەوە."