گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند لایەنێک چوونەتە سەنگەری زیادەڕەویکارانەوە و پارێزگار و ئەنجومەنی سلێمانیش وەڵامیان نییە

2019.08.07 - 16:29
 چەند لایەنێک چوونەتە سەنگەری زیادەڕەویکارانەوە  و پارێزگار و ئەنجومەنی سلێمانیش وەڵامیان نییە
ناس کورد- بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە دەڵێت، لە 31ی حوزەیرانی 2019ەوە، زیادەڕەوییەکی گەورە ڕوویداوە لەسەر بەشێک لە پارچەزەوی کستوکاڵی ژمارە (۲۹ کەرتی ٤۱دیسکە)، دواتر بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە فەرمانیداوە بە ڕوخاندن و تێکدانی زیادەڕەویەکەیە، "بەڵام جێگای داخە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەت (بەدەر لە دادگا) تا ئەم ساتەوەختە زۆر کەم تەرخەم و بێ هەڵوێست بوون لە ئاست ئەم زیادەڕۆییە گەورەیە، نەک هەرئەوە، هەندێ دەزگای پەیوەندیدار هەر لە سەرەتاوە تەسلیم بە واقعەکە بوون و چونەتە سەنگەری زیادەڕۆییکارانەوە." . زیاتر بزانە لەبارەى ئەم بابەتەوە: بە تەنها شەڕی زیادەڕۆیی دەکات.. پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێزی بۆ نانێرن . لە ڕونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ناس کورد نێردراوە، کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە دەڵێت، " ڕۆژی 31ی حوزەیرانی 2019، پاڵپشت بە احکامی یاسای ژمارە (۳ی ساڵی ۲۰۱٨) فەرمانی ڕوخاندن و تێکدانی تجاوزەکەمان دەرکردووە، داوامان لە پارێزگای سلێمانی کردووە هێزی ئامادەی تایبەت بە تێکدانی زیادەڕەویمان بۆبنێرێت، سەرەڕای ئەوەش فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بە نوسراویان ژمارە (۱۰۲٥/٦) لە (۲۰۱۹/۷/۲) داوایان لە پارێزگای سلێمانی کردووە کە هێزی پێویست بنێرێت بۆ ناحیەی وارماوا بۆ تێکدانی تجاوزەکە، بەڵام تائێستا پارێزگای سلێمانی وەڵامیان بۆ ئەم داوایانە نەبووە." . کامەران عەبدوڵا دەشڵێت، "تائێستا قایمقامیەتی شارەزوور بەتەنها یەک دێڕ پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەبوون،یەک نوسراویان نەکردووە لە زەرەری تجاوزکاران بێت، لە سەرەتاوە تسلیمی واقعەکە بوون و لەسەنگەری تجاوزکاراندا بوون و هەر لاریان نیە و خەریکی دورینی یاسان بۆ ئەم تجاوزە ئابڕوبەرە." . لەبارەى هەڵوێستى ئەنجونی پارێزگای سلێمانیش، بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا دەشڵێت، "لە 31ی حوزەیرانی 2019ەوە کە یەکەم ڕۆژی تجاوزەکەیە بە یاداشت ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادارکراوەتەوە لەم بابەتە و داوای لێپرسینەوەم کردووە لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و شارەوانی، بەڵام نەک هەر ئەوەیان نەکرد،تەنانەت چ وەک لێژنە و چ وەک فراکسیۆنەکان بۆتەنها جارێکیش سەردانیان نەکردین هەر بۆ معلومات نەک اجرائات نەهاتن بزانن ئەم کێشەیە چیە؟ سەردانی ناحیە بکەن سەردانی قایمقامیەت بکەن سەردانی پڕۆژەکە بکەن، یان لانی کەم قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەیان بانگ بکردایە بۆ ڕونکردنەوە، یان وەک لێژنە پەیوەندیدارەکان قسەیەکیان لەم بابەتەدا هەبوایە، بەداخەوە هیچیان نەکرد، لە ئاست بەرپرسیاریەتەکەیاندا نەبوون ... بەڵام نابێت دڵسۆزی وخەمخۆری و پشتیوانی (کاک ڕەمەزان نامیق) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە فراکسیۆنی کۆمەڵ نادیدە بگرین کە وەک هەوڵی تاکەکەسی خۆی چەند جارێک سەردانی کردوین، دڵنیاین نە سەرۆکایەتی ئەنجومەن ڕایان سپاردووە نە ئەنجومەن ئاگاداربووە." . ڕاشیگەیاند، "بە یاداشت پەرلەمانی کوردستانمان لەم تجاوزە گەورەیە ئاگادارکردووتەوە، خۆشبەختانە استجابەیان بۆ بابەتەکە هەبووە، لیژنەیەکی تایبەت لە هەموو فراکسیۆنەکان پێکهاتووە بڕیارە سەردانی ناحیە و قایمقام و پڕۆژەکەش بکەن،دواتر بەڕاپۆرت سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆ لە ئەنجام و سەرنجی یاسایی خۆیان ئاگاداربکەنەوە تا بڕیاری پێویست لەبارەیەوە بدرێت." . لەبارەى وەزارەتی ناوخۆوە، کامەران دەڵێت، "لە سەروبەندی ڕودانی ئەم تجاوزەرە کابینەی نوێی حکومەت پێک دەهات و وەزیری ناخۆش ئەگۆڕا، ئەمە کاری ئێمەی ئەستەم تر کرد بەڵام هەرنەوەستاوین هەندێ بەڵگە و دۆکیۆمێنتی تجاوزەکەمان ناردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەئومێدی ئەوەی اجرائاتی پێویست بکەن لەم بارەیەوە."