گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاڵۆزییەکانی پارێزگای نەینەوا کۆتاییان هات

2019.08.06 - 18:24
ئاڵۆزییەکانی پارێزگای نەینەوا کۆتاییان هات
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح دوای سەردانی چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بۆ پارێزگای نەینەوا،  ئەمڕۆ ئاڵۆزییەکانی ئەو شارە کۆتاییان هات، بڕیاریشدرا هەموو خاڵەکانی پشکنین لە شارى موسڵ ڕادەستی سوپای عێراق بکرێنەوە. . غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دوای سەردانی شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بۆ پارێزگای نەینەوا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەنسور مەرعید پارێزگاری نەینەوا، بڕیاردرا هەموو خاڵەکانی پشکنیین لە سنوری نەینەوا ڕادەستی سوپای عێراق بکرێن، کە پێشتر لەژیر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی بوون". . ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاکە وتیشی، شاندەکەی حکومەتی عێراق پێکهاتبوون لە هەردوو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، فالح فەیاز و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس، ئاشکراشیکرد، ئاڵۆزییەکان ئەمرۆ کۆتاییان هاتووە، ئێستا دۆخی پارێزگاکە زۆر جێگیرە. . دوێنی دووشەممە، 5ى ئابى 2019، بەشێک لە هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا، وەک ناڕەزایەتییەک دژ بە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کشناوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو پارێزگایە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکەش گرژی لێکەوتەوە، بۆ چارەسەری ئەو کێشەش ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق گەیشتنە ئەو شارە. . .