گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

موقتەدا سەدر: یارى تۆپی پێ کات بەفیڕۆدانە

2019.08.06 - 17:40
موقتەدا سەدر: یارى تۆپی پێ کات بەفیڕۆدانە
ناس کورد- ڕێبەری ڕەوتی سەدر رەخنە لە وەرزشی تۆپی پێ دەگرێت و دەڵێت، لە عێراقدا یاری تۆپی پێ تەنها کات و سامان و تەندروستی مرۆڤ بەفیڕۆ دەدات. . ئەمرۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی دەربارەی یاری تۆپی پێ و کردنەوەی خولی ڕۆژئاوای ئاسیا لە کەربەلا بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "یاری تۆپی پێ تەنها کات بەفیڕۆ دەدات و ئەوەش تەنها ڕای من نییە بەڵکو ڕای زۆر کەسی دیکەشە، ئەو یارییە گەنجانی بە ئامانج گرتوە تا کاتەکانیان ببات". . سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو بەهیچ شێوەیەک پشتگیری تۆپی پێ ناکات لە عێراقدا، تەنها کاتێک پشتگیری دەکات کە یارییەکە بۆ پشتگیری و پێشخستنی عێراق بێت". . "من دەمەوێت عێراق هەڵبژاردەیەک نەبێت تەنها یاری بکات، بەڵکو دەمەوێت هەڵبژاردەیەکی نیشتیمانی بێت کە زۆر بەهێز بێت و لە لوتکەی پاڵەوانییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئاسیادا بێت"، سەدر لە تویتەکەیدا وا دەڵێت. . لەبارەى مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە ئاهەنگى کردنەوەى پاڵەوانییەتییەکە ناڕەزایی بەدواى خۆیدا هێنا، سەدر نوسیویەتى: "کردنەوەی ئەو جۆرە پاڵەوانێتییانە نیشاندانی وێنەیەکی میانڕەوانەی وڵاتە، بەڵام دەبێت ئاگاداری شێوازی بەڕێوەبردنەکەی بن و کۆمەڵێک سنوری تێدا نەبەزێندرێت و ڕەچاوی کلتور و بەها نیشتیمانی و ئاینییەکان بکرێت و نەبێتە مایەی نیگەرانی و توندووتیژی و هەروەها لەجێی وەرزش نەشبێتە شوێنی گۆرانی وتن". . ئەم وتانەی سەدر لە کاتێکدایە کە رۆژی 30ی تەمموزی 2019، پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە شاری کەربەلا کرایەوە و بڕیارە یارییەکانى ئەو پاڵەوانێتییە لە کەربەلا و هەولێر بەڕێوە بچێت، تا ڕۆژی 14ی ئاب بەردەوام بێت، لە ڕۆژی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەش کۆمەڵیک چالاکی هونەری و میوزیکى و گۆرانی وتن بەڕێوەچوون، ئەوەش بوە مایەی توڕەبوونی بەشێک لە کەسایەتییە ئاینییەکانی عێراق. . .