گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا له ‌دادگاكان دەکرێت به‌توندترین سزا ڕوبه‌ڕوى دیارده‌ى سایتى بێ دایك و باوك ببنه‌وه

2019.08.06 - 16:08
داوا له ‌دادگاكان دەکرێت به‌توندترین سزا ڕوبه‌ڕوى دیارده‌ى سایتى بێ دایك و باوك ببنه‌وه
ناس کورد- ‌بۆیه‌كه‌مجاره‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، داوا له‌ دادگاكان ده‌كات سوكایه‌تى كردن بە داموده‌زگا و كه‌سایه‌یتیه‌ سیاسییه‌كان له‌ڕێگه‌ى سایته‌ بێ دایك و باوكه‌كانه‌وه‌ ڕابگرێت. . ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا، داواى له ‌دادگاكانى عێراق كردووە بە یاسا ڕوبه‌ڕوى دیارده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى سایته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ بێ دایك و باوكه‌كان (وه‌همییه‌كان)  ببنه‌وە، بەتایبەت ئەوانەى كه‌ سوكایه‌تى به ‌دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و هاوڵاتییان به گشتى ده‌كه‌ن. . ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ڕێنمایى دادگاكانى كردووه‌، ئه‌و تاوانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى  تاوانى ساخته‌كردندا دابندرێت و به‌پێى یاساى سزاكانیش قورسترین سزاش به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا بچه‌سیپنرێت، هاوشێوه‌ى سزاى جنێودان و تۆمه‌ت دروستكردن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. . دیارده‌ى دروستكردنى سایتى بێ دایك و باوك (وه‌همى) له ‌زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌دا باوه‌ كه ‌گوزارشت كردن له‌ئازادییه‌ گشتییه‌كان سنورداره‌، بۆ ئه‌و كاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كى خراپ سود له‌ ته‌كنه‌لۆژیا وه‌رده‌گیرێت. . .