گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یانەیەکی گەورە دەیەوێت بەیڵ لە مەدرید بباتە دەرەوە

2019.08.06 - 11:56
یانەیەکی گەورە دەیەوێت بەیڵ لە مەدرید بباتە دەرەوە
ناس کورد-   وا پێدەچێت بەختی گاریس بەیڵی یاریزانی یانی ڕیاڵ مەدرید کرابێتەوە و یانەیەگی گەورەی ئەوروپا چووەتەپێشەوە بۆ کڕینی ئەو ئەستێرەیە، کە لە دەرەوەی پلانەکانی زیدانی ڕاهێنەرە. . رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ نزیك له‌ یانه‌ مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ بایرن دەیانەوێت بارودۆخی خراپی ڕیاڵ مەدرید و گاریس بەیڵ بقۆزنەوە و ئەستێرە وێڵزییەکە بە ئاسانی بەرەو شاری میونشن ببەن. . ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، یانه‌ گەورەکەی ئەڵمانیا دەیەوێت سەرەتا ئەستێرە وێڵزییەکە به‌خواستن بگوازێته‌وه‌ بۆ ماوەی وەرزێک و دواتر ئەگەر خواستی لەسەربوو یاریزانەکە بەشێوەی کۆتایی بگوازێتەوە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ. . ئەمە لەکاتێکدایە، گاریس بێڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ پلانه‌كانی‌ زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مەدرید دایە، بۆیە پێدەچێت بەیڵ و یانەکەشی بە گرێبەستەکەی بایرن ڕازیبن . . گاریس بەیڵ لە ساڵی 2013دا بە بڕی 101 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و تائێستاش لەگەڵ یانەکەی بەردەوامە، بەڵام وەرزی ڕابردوو بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت و ئەوەش بووەهۆی ئەوەی یانەکەی بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە و نرخەکەشی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. .