گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زاخۆ؛ ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە

2019.08.06 - 08:53
زاخۆ؛ ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە
ناس کورد-   بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە سنوری زاخۆ کەوتەوە و تائێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە. . بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 6ى ئابى 2019) ئاگر لە کەمپى چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە سنوری زاخۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە 20 خێمە سوتاون و تائێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە". . وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک، وتیشی، تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆ چوونەتە سەر ڕووداوەکە و لەئێستادا هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن. . ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەى زانیارییەکانی ئەو تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام کەلوپەل و خێمەیەکی زۆری ئاوارەکان سوتاوون. .