گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ لەکاتی مەلەکردن لە مەلەوانگەیەک گەنجێک بەهۆى کارەباوە گیانی لەدەستدا

2019.08.05 - 22:51
هەولێر؛ لەکاتی مەلەکردن لە مەلەوانگەیەک گەنجێک بەهۆى کارەباوە گیانی لەدەستدا
ناس کورد- لە مەلەوانگەیەکی شاری هەولێر گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا تەزووی کارەبا لێیدا و گیانی لەدەستدا. . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە مەلەوانگەیەکی شاری هەولێر گەنجێک بەناوی "محەمەد بورهان" لەکاتی مەلەکردندا، تەزووی کارەبا لێیداوە و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، محەمەد بورهان کوڕی وەرزشوانی دێرینی شاری هەولێر "مامۆستا برهان"ە. . پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، پەڕاویان بۆ دۆسییەکە کردووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە. . .