گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لە ڕیزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە حکومەت زۆرترین جار هێڵێ ئینتەرنێت دەبڕێت

2019.08.05 - 22:49
عێراق لە ڕیزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە حکومەت زۆرترین جار هێڵێ ئینتەرنێت دەبڕێت
ناس کورد- بەپێی ڕیزبەندییەکی جیهانی، عێراق لە ڕیزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا دێت، کە حکومەت زۆرترین جار هێڵێ ئینتەرنێتی تێدا دەبڕێت. . بەپێی ڕیزبەندییەک کە ماڵپەڕی فرانس پرێس بڵاوى کردووەتەوە، لە ساڵانی 2016 تا 2019 بۆ ئەو وڵاتانەی کە تیایدا زۆرترین جار هێڵەکانی ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتەوە دەبڕدرێت، عێراق پلەی سێیەمی گرتووە. . لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە، وڵاتی هیندستان پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی بەرکەوتووە، کە بە بەردەوامی ئەو دیاردەیە لە کشمیر ڕوودەدات، ئەوەش بەهۆی ترس لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بە مەبەستی پاراستنی ئەمنییەت. . هاوکات، پاش هیندستان، هەریەک لە پاکستان و عێراق سوریا لە ڕیزبەندییەکەدا هاتوون. .