گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرژییەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هۆکارى داخستنى ڕێگای نێوان نەینەوا-هەولێرن

کێ خۆپیشاندانەکانی نەینەوای دژی سوپای عێراق ڕێکخستووە؟

2019.08.05 - 22:06
کێ خۆپیشاندانەکانی نەینەوای دژی سوپای عێراق ڕێکخستووە؟
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى پارێزگاى نەینەوا گرژى کەوتە نێوان حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە موسڵ، ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایەش کە شایەتحاڵی ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ئەو ناوچەیەیە، وردەکارییەکانی ئەو ڕوداوانە ئاشکرادەکات. . ئەمڕۆ دووشەممە سێ لیوای سوپای عێراق بەرەو پارێزگای نەینەوا بەڕێکران، بەمەبەستی ناچارکردنی لیوای 30ی حەشدی شەعبی بە پاشەکشەکردن لەو پارێزگایە، بەڵام لیواکانی سوپای عێراق ڕوبەڕوی خۆپیشاندان بوونەوە و بەهۆیەوە تائێستا ڕێگای نەینەوا-هەولێر داخراوە. . لەوبارەیەوە داود جوندیانی، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "ئەو لیوایەی ڕەوانەکراوە نزیکەی نۆ فەوج دەبن و هێزێکی زۆرن، بۆ ئەوە هاتوونەتە ناوچەکە تا پاشەکشە بەو لیوایەی حەشدی شەعبی بکەن، کە پابەندی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق نەبوون، بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون و بەوهۆیەوە لەناوچەکە گرژی دروست بووە". . سەبارەت بە خۆپیشاندان لە دژی سوپای عێراق و بەردبارانکردنیان، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەکرد: "ئەو خۆپیشاندانە حەشدی شەعبی خۆی دروستی کردووە و کۆمەڵێک هاوڵاتی شیعەی ناوچەکەن کە شەبەکن و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو هێزەدایە، بۆ ئەوەی وای  نیشان بدەن کە خەڵکی موسڵ لەگەڵ مانەوەی حەشدی شەعبیدایە". . جوندیانی ڕوونیشیکردەوە، هەرچەندە حەشدی شەعبیش لە ناوچەکە قوربانیان داوە، بەڵام بەگشتی زۆرینەی هاوڵاتیانی نەینەوا لەگەڵ ئەوەدان، ئەگەر بشمێننەوە، بەڵام بچنە دەرەوەی شارەکە و جێگایەکیان بۆ دابین بکرێت، نەوەک لەناو شارەکاندا هاتوچۆ بکەن. . ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا  باسی لەوەشکرد، ئەوان لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسادان و پێویستە هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراق لەژێر فەرمانی سەرۆکوەزیراندا بن و لێی لانەدەن، بەپێچەوانەوە دەبێتەهۆی نانەوەی پشێوی و ئاژاوە لەنێوان هێزە جیاوازەکاندا. . ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانیکرد بە پاشەکشەکردنى لیواى 30ى حەشدی شەعبی لە هەندێک ناوچەى شارى موسڵ، بەڵام لیواکەی حەشد پابەندی بڕیارەکەی عەبدولمەهدی نین. .