گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەى نەدا خوشکەکەى هاوسەرگیری بکات بۆیە دادگا بە دوو ساڵ زیندان سزاى دا

2019.08.05 - 20:55
ڕێگەى نەدا خوشکەکەى هاوسەرگیری بکات بۆیە دادگا بە دوو ساڵ زیندان سزاى دا
ناس کورد- دادگاى تاوانەکانى کەربەلا، ئەمڕۆ سزاى دوو ساڵ زیندانى بۆ تۆمەتبارێک دەرکرد کە ڕێگر بووە لەوەى خوشکەکەى هاوسەرگیری بکات. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، دادگاى تاوانەکانى کەربەلا ئاشکراى کردووە، سزاى دوو ساڵ زیندانیان دەرکردووە بۆ کوڕێک، کە تاوانى کۆمەڵایەتى و عەشایەرى ئەنجامداوە بەوەى ڕێگر بووە لە هاوسەرگیریکردنى خوشکەکەى. . ئەوەش ئاشکرا کراوە، باوکى کوڕەکە سکاڵاکەى لەسەر سزادراوەکە تۆمار کردووە، بە دادوەرەکانى ڕاگەیاندووە، کوڕەکەى ڕێگر بووە لە بەشوودانى کچەکەى لەکاتێکدا چەندین داواکارى هاتووە بەڵام بەردەوام کوڕەکەى تێکیداوە. . دادگا بە مادەى نۆ/2 لە یاساى بارى کەسێتى پشت بەست بە مادەى 122/3 یاساى سزادان، بڕیارى دوو ساڵ زیندانى بۆ ئەو کوڕە دەرکردووە. . .