گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر لوتکەی شاخێک بەڵێنی هاوسەرگیرییاندا پاش دوو ساڵ بەڵێنەکەیان بردەسەر

2019.08.05 - 20:37
لەسەر لوتکەی شاخێک بەڵێنی هاوسەرگیرییاندا پاش دوو ساڵ بەڵێنەکەیان بردەسەر
ناس کورد- بوک و زاوایەک لە تورکیا کە شاخەوانن و لە گەشتێکی شاخەوانیدا بڕیاری هاوسەرگیرییان دابوو، پاش دوو ساڵ لە بەڵێنەکەیان لەسەر لوتکەی شاخێک هاوسەرگیرییان ئەنجامدا و پابەندى بەڵێنەکەیان بوون. . بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەکین کایادیبی و زەکی میکیاس لە ساڵی 2017دا لە کاتی سەرکەوتن بەسەر شاخی زۆر-دا، کە سێ هەزار و 200 مەتر لە ئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە بڕیاری هاوسەرگیریان لەگەڵ یەکدا دابوو. . پاش دوو ساڵ لە بەڵێنەکەیان ئەکین و زەکی بۆ مەراسیمی مارەبڕین چونەتە سەر شاخی تەکەلتی کە دوو هەزار و 550 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و لەسەر لوتکەی شاخەکە مارەبڕینیان ئەنجامدا. . ئەوە بۆ یەکەمجارە شتێکی لەوشێوەیە ڕوودەدات و ئەو دوو گەنجە داوایان لە ئەحمەد سەعید، سەرۆک شارەوانی توزلوجا کردووە، کە هاوکارییان بکات و ئەویش بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی مارەبڕینەکە چووەتە سەر لووتکەی شاخەکە و پرۆسەکەی ئەنجامداوە. . بوکەکە ڕایگەیاندووە: ''نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەر 'شاخی زۆر' بڕیاری هاوسەرگیریمان دا، بیرمان کردەوە و پلانمان داڕشت دوای ئەوەی بەسەر لووتکەی شاخی تەکەلتی-دا هەڵگەراین و مەراسیمی هاوسەرگیریەکەمان بەڕێوەبەرین، زۆر دڵخۆشین". . زاواکەش ئاماژەی بەوەکردووە: "زۆر جار بەسەر شاخدا سەرکەوتووین، بەڵام ئەمجارە جیاوازبوو، سەرکەوتنەکە زۆر مایەی دڵخۆشی بوو، ئێمە خۆمان وەرزشی شاخەوانی دەکەین، کاتێک وەرزشمان دەکرد ئەو بیرەمان بۆهات، ئەگەر هاوسەرگیری بکەین و شاخەوان بین دەبێت لەسەر لووتکەی شاخێک هاوسەرگیری بکەین و لەسەر شاخی تەکەلتی کە دوو هەزار و 550 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە چووینە ژیانی هاوسەرگیریەوە". . .