گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرتەیەکى ڤیدیۆیی کچە سەماکارێکی میسڕ  هەراى نایەوە

2019.08.05 - 18:20
ناس کورد- بڵاوکردنەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى سافیناز، کچە سەماکارى میسڕى بە ڕەگەز رووسى، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەراى نایەوە و زۆرێک ئەو کارەى سەماکارەکەیان وەک بەزاندنى سنورى ڕەوشت و هاندان بۆ بەدڕەوشتى، ناوبرد. . لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سافیناز بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بە پۆشاکی سەر دەریا و لەگەڵ دوو کچی دیکە سەما دەکەن، گرتە ڤیدیۆکە وەک ئاگری بنکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە و هەرایەکی زۆری نایەوە لەو وڵاتە. . لەگەڵ بڵاوکردنەوەى گرتە ڤیدیۆییەکە بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سافیناز-یان بە تۆمەتی بەزاندنی سنوری ڕەوشت و هاندان بۆ بەدڕەوشتی تۆمەتبار  کرد داوایان لە دەسەڵاتدارانی میسڕ کرد  ڕێکاری تووند لە دژى بگرنە بەر. . هاوکات دەزگای چاودێری بەرهەمە هونەرییەکانى میسڕ، هاتە دەنگ و ڕایگەیاند"بەتووندی سزای سافیناز دەدەین، چونکە ئەمە یەکەم جار نییە کارێکی لەو شێوەیە بکات". . لای خۆشیەوە ،سافیناز، وەک وەڵامێک بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمێنتی نووسیوە و دەڵێت  "پەیوەندی من بە دەرچوون لە ڕێساکانی ڕەوشت و هاندان بۆ بەدڕەوشتی چییە؟". . دەشڵێت"بە دڵنیاییەوە خەڵک لەسەر دەریا  ڕووتە هەر مایۆ (پۆشاکی دەریا) لەبەر دەکەن، چ پەیوەندییەکی بە بەد ڕەوشتیەوە هەیە". وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیە کە لەیەکێک لە ئاهەنگەکانی سەر کەناری دەریاى ناوەڕاست وێنەى گیراوە. .