گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: وڵاتەکەمان خاوەنى 130 تۆن ئاوى قورس و 300 کیلۆگرام یۆرانیۆمى پیتێندراوە

2019.08.05 - 18:04
ئێران: وڵاتەکەمان خاوەنى 130 تۆن ئاوى قورس و 300 کیلۆگرام یۆرانیۆمى پیتێندراوە
ناس کورد- ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا وڵاتەکە خاوەنى 130 تۆن ئاوى قورس و 300 کیلۆگرام یۆرانیۆمى پیتێندراوە. . بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ئێرناى ئێرانى، بەهرۆز کەماڵوەندى، وتەبێژى ئاژانسى ئەتۆمى ئێران ڕایگەیاندووە، ئێران وڵاتانى ئەوروپى ئاگادار کردووەتەوە لەوەى پابەندى ڕێککەوتنەکەى ساڵى 2015ى تایبەت بە ئەتۆمى ئێران بن، گەر نا وڵاتەکەى پابەندێکانى کەمدەکاتەوە بەو ڕێککەوتنەوە. . ئاژانسەکە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، وتەبێژەکەى ئاژانسى ئەتۆمى ئێران ئاشکراشی کردووە، ئێران بە کردارى پابەندێکانى بەڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە کەمکردووەتەوە و لەئێستادا خاوەنى 130 تۆن ئاوى قورس و زیاتر لە 300 کیلۆگرام یۆرانیۆمى پیتێندراوە. .