گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە بەفەرمی سەبارەت بەگەڕانەوەی نێیمار هاتەدەنگ

2019.08.05 - 16:23
بەرشەلۆنە بەفەرمی سەبارەت بەگەڕانەوەی نێیمار هاتەدەنگ
ناس کورد-   یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی لەسەر گواستنەوەی نێیمار بۆ یانەکەی هاتە دەنگ و جێگری سەرۆکی ئەو یانە ڕایگەیاند، لەئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا شتەکان بگۆڕێت. . جۆردی کاردۆنەر، جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "کەناڵ 3"ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە:"لەئێستادا گرێبەستکردن لەگەڵ نێیماری یاریزانی پاریس سانجێرمان، ئەگەرێکی دوورە و تائێستاش گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسانی پاریس نەکردووە لەو بارەیەوە". . هاوکات جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە نەیشاردووەتەوە کە ڕەنگە تا کاتی داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان شتەکان بگۆڕێت. . کاردۆنێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا نێیمار لە پاریس دڵخۆش نییە، بەڵام ئەوە پێویستە لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی چارەسەر بکات. . وتەکانی بەرپرسەکەی بەرشەلۆنە لەکاتێکدایە، یاریزانە بەڕازیلییەکە بە فەرمی ڕایگەیاندووە، کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە. . .