گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەلار؛ لە مانگى رابردوو 276 منداڵ لەدایکبوون

2019.08.05 - 14:23
کەلار؛ لە مانگى رابردوو 276 منداڵ لەدایکبوون
ناس کورد- نەخۆشخانەى شەهید شێرەى نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار، ئامارى مانگى رابردووى لەدایکبوونى منداڵى لە نەخۆشخانەکە بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى ئامارەکە، له‌ مانگى رابردودا 276 منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبوون هاتونه‌ته‌ دونیاوه‌، هاوكات هه‌زار و 490 ژن له‌ به‌شى راوێژكاریی به‌یانیان بینراون و پشکنینیان بۆ کراوە. . لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، له‌ مانگى ته‌موزی 2019 دا، هه‌زار و 490 نه‌خۆش سه‌ردانى به‌شى راوێژكاریی كردوه‌، هه‌روه‌ك 603 داخڵكردنى نه‌خۆش بۆ هۆڵ و به‌شه‌ جیاوازه‌كان تۆماركراون و 54 ژن خه‌وێنراوون. . ئامارى نەخۆشخانەکە روونیدەکاتەوە، له‌و مانگه‌دا 276 منداڵ له‌دایكبوون، كه‌ 138 منداڵیان له‌ ره‌گه‌زى نێره‌ و 138ى تر له‌ ره‌گه‌زی مێ، هه‌روه‌ك 213 له‌و منداڵانه‌ به‌ رێگاى سروشتى هاتونه‌ته‌ دونیاوه‌ و ئه‌وانى تر به‌ نه‌شته‌رگه‌ریی، هه‌روه‌ك 40 حاڵه‌تى كورتاج هه‌بوه‌. . ئاماره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبون، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە،‌ له‌ مانگى ته‌موزدا 70 نه‌شته‌رگه‌ریی ئیمیرجینسی و 63 نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ حاڵه‌ته‌ "سارده‌كان" ئه‌نجام دراوون. . هه‌ر بەگوێرەى ئاماره‌كه‌، 203 ژن سه‌ردانى هۆبه‌ى ده‌رونییان كردوه‌ و رێنمایی پێویستی ده‌رونییان پێدراوه‌، هه‌روه‌ك 664 سۆنار ئه‌نجامدراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى 3 هه‌زار و 649 پشكنینی تاقیگه‌یی جۆراوجۆر. .