گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەم هەفتەدا چوار ڕووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا ڕوویانداوە

یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئۆهایۆ کوژرا خوشکی تەقەکەرەکە بووە

2019.08.05 - 13:01
یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئۆهایۆ کوژرا خوشکی تەقەکەرەکە بووە
ناس کورد یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشە چەکدارییەکەی ئۆهایۆی ئەمریکا کوژرا، خوشکی تەقەکەرەکە بووە و چەند خولەکێک پێش ڕووداوکە لە گەڵیدا بووە. . میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، کچێکی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی میگان بیتس، لە ناو کوژراوەکانی هێرشە چەکدارییەکەی شاری دایتۆنی ئەمریکادایە و خوشکی تەقەکەرەکە بووە. . ڕووداوەکە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 4ی ئابی 2019 ڕوویدا، گەنجێکی سپی پێستی ئەمریکی لە شەقامێکی قەرەباڵەغی ناوەندی شاری دایتۆن ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، بە چەکێکی ئێم 16 هێرشی کردە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی. . بەهۆی هێرشەکەوە 9 کەس کوژران و 27 کەسی دیکەش بریندار بون و بەهۆی نزیکی پۆلیس لە شوێنی تەقەکردنەکە، دوای کەمتر لە یەک خولەک لە تەقەکردنەکە هێرشبەرەکە کوژرا. . هێزەکانی پۆلیس دوای چەند کاتژمێرێک ناسنامەی تەقەکەرەکەیان ئاشکرا کرد و ڕایانگەیاند " گەنجێکی ئەمریکییە دانیشتوی هەمان شارە و ناوی  کۆنۆر بیتسە و تەمەن 24 ساڵە". . بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانی هێزەکانی پۆلیس بووە، یەکێک لەو کەسانەی لەنێو کوژراوەکاندایە خوشکی هێرشبەرەکەیە. ریچارد بێڵ بەڕێوبەری پۆلیسی دایتۆن رایگەیاندوە "کۆنۆر بیتس چەند خولەکێک پێش ئەنجامدانی هێرشەکە لەگەڵ خوشکەکەی "میگان" بە ئۆتۆمبێلێک گەیشتونەتە ئەو شەقامە، سەرەتا پێکەوە بوون و دواتر لە میگان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە." . ریچارد بێڵ ئاماژەی بەوەداوە "دواتر میگان لەگەڵ کوڕێکی دیکەدا لەبەردەم یانەی نید پیپەرز وەستاوە، براکەشی (تەقەکەرەکە) بە چەکێکەوە ڕاستەوخۆ چووەتە شەقامەکە و دەستی بە تەقە کردن کردووە." . بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس تەقەکەرەکە زیاتر لە 100 فیشەکی تەقاندوە، هەردو چەکەکەشی لەرێگای ئینتەرێتەوە لە تەکساس کڕیوە، چونکە لە ویلایەتەکەی خۆیدا کڕین و فرۆشتنی چەک قەدەغەیە." پۆلیس تا ئێستا بۆی ئاشکرا نەبووە، کوژرانی خوشکی هێرشبەرەکە بە ئەنقەست بووە یاخود بە هەڵکەوت پێووە بووە، هەروەها ڕوون نەبووەتەوە میگان ئاگاداری هێرشەکە و ئامادەکارییەکانی براکەی بووە یاخود نا، چونکە خۆی و براکەشی لەروداوەکەدا کوژران. . بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، تەقەکەرەکە بە هەڕەمەکی دەست بە تەقە دەکات و دوای ئەو کەسانە دەکەوێت کە لەو شەقامە بوون." https://www.youtube.com/watch?v=l_Zh2qUPBhM بەڕێوبەری پۆلیسی دایتۆن وتوشیەتی "هێزەکانیان نزیک بوون لە شوێنی ڕووداوەکەوە و لەماوەی 30 چرکەدا لە دوای تەقەکانی هێرشبەرەکە، هێزەکانیان دەستبەجێ تەقەیان لێکردوە و کوشتویانە." . پۆلیسی دایتۆن باسی لەوەش کردوە "هێرشبەرەکە بەتەواوەتی خۆی ئامادەکردووە بۆ هێرشەکە، دەموچاوی بە ڕووبەندێک داپۆشیوە، پارێزەری گوێ و دەستکێش و ئەژنۆ و چەند کەرەستەیەکی دیکەی بەکارهێناوە، هەروەها دوو چەکی پێبوە و چەکێکیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە بەکاری نەهێناوە." . ئەم روداوە لەکاتێکدایە تەنها لەماوەی چەند ڕۆژی رابردودا، چوار هێرشی چەکداری هاوشێوە لە ویلایەتەکانی ئۆهایۆ، تەکساس، کالیفۆڕنیا و شیکاگۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە نزیکەی 36 کەس کوژراون و زیاتر لە 50  کەسیش بریندار بون. .