گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەخموور.. ژمارەیەک چەکداری داعش لە بۆردومانێکی هاوپەیماناندا کوژران

2019.08.05 - 10:36
مەخموور.. ژمارەیەک چەکداری داعش لە بۆردومانێکی هاوپەیماناندا کوژران
  ناس کورد شانەى ڕاگەیاندنى جەنگى عێراق ئاشکرایکرد، لە سنوری قەزای مەخموور ژمارەیەک چەکداری داعش لە بۆردومانێکی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیماناندا کوژراون. . لەڕاگەیەنراوێکدا شانەی جەنگی عێراق ڕایگەیاندووە، پشتبەستن بە چەند زانیارییەکی هەواڵگری، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، شەش چەکداری داعش لە چیای قەرەچۆغ کوژراون. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە دوای بۆردومانەکە هێزێکی سوپای عێراق چوونەتە شوێنەکە و تەرمی چەکدارەکان و چەند پارچە چەکێکیان دۆزیوەتەوە. . ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر چەند جارێک هۆشداری بوونی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەجۆغ درابوو لە نوێترین چالاکی ئەو چەکدارانەشدا، هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسایشی گەرمیان بوو کە بەهۆیەوە چوار کارمەندی ئاسایش کوژران. .