گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا هەڕەشەی پەلاماری سەربازی دەکات بۆ سەر ڕۆژئاوا و هێزە کوردییەکانیش وەڵامى دەدەنەوە

2019.08.04 - 22:39
تورکیا هەڕەشەی پەلاماری سەربازی دەکات بۆ سەر ڕۆژئاوا و هێزە کوردییەکانیش وەڵامى دەدەنەوە
ناس کورد- تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەکات لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، کە لە ئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پارستنی گەلدایە لە باکوری سوریا. . ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا، لە مەراسیمێکدا ڕایگەیاند، تورکیا لە ئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەو ناوچانەی کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات. . گەر ئەو هەنگاوەى تورکیا جێبەجی بکرێت، ئەوا بە سێیەم کردەوەی سەربازی ئەو وڵاتە دادەندریت لەو ناوچانەى کە لەژێر دەستى کوردانى ڕۆژئاوادان. . لە ئێستادا ئەنقەرە، ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە هاوکاری هێزە کوردییەکانى سوریا دەکات، دەشڵێت، ئەمریکا لە بەڵێنەکانی پاشگەزبووەتەوە بۆ دروستکردنی ئەو ناوچە ئارامەى کە بڕیاربوو دروست بکرێت. . لەلایەکى دیکەوە بەگوێرەى زانیارییەکانى ئاژانسى ڕۆیتەرز، سەرۆکى تورکیا، ئەمریکا و ڕوسیای لە نیازى وڵاتەکەى بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە  ئاگادارکردوەتەوە، بەڵام کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەى ئاشکرا نەکراوە. . پاش هەڕەشەکانى ئەردۆگان، لە ڕاگەیاندراوێکدا، هێزە کوردییەکانى ڕۆژئاواى کوردستان، سەرەکۆنەی لێدوانەکانی سەرۆکى تورکیایان کرد، ئەو هەڕەشانەشیان بە مەترسی دانا لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، جەختیشیان کردەوە، ئەو هەڕەشانە ڕێگە خۆشکەرە بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراوی داعش بۆ ناوچەکە. . .