گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەرى هەیە عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوە

 ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: کۆبوونەوەى نهێنی لەنێوان بەرپرسانی عێراق و ئیسرائیل ئەنجامدراوە

2019.08.04 - 17:54
 ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: کۆبوونەوەى نهێنی لەنێوان بەرپرسانی عێراق و ئیسرائیل ئەنجامدراوە
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، ئاشکرایکردووە، چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەنێوان چەند بەرپرسێکى عێراقى و ئیسرائیلى ئەنجامدراوە، هەندێکیش لە کۆبوونەوەکان لە ئیسرائیل ئەنجامدراون. . ڕۆژنامەی"هارتس"ی ئیسرائیلی، لەڕاپۆرتێکیدا لەبارەى بۆردوومانکردنى خاکى عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە چەند زانیارییەکى ئاشکراکردووە، ڕایگەیاندووە: "ئێران زۆر سەرسامە بە بێدەنگی حکومەتی عێراقی بەرانبەر ئەو هێرشانە، چەند پەرلەمانتارێکی عێراقیش داوایان لە حکومەتی عێراقی کردووە، هیچ نەبێ سەرکۆنەى هێرشەکان بکات". . بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، هێرشی یەکەم بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای سەلاحەدین کردووەتە ئامانج، هێرشی دووەمێش  بنکەیەکی سەربازی دیکە بووە لە پارێزگای دیالە. . ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەشکردوو، ئەو بێدەنگییەی عێراق    پێدەچێت هاوکات بێت لەگەڵ لێدوانەکانی" فەرید یاسین" باڵوێزی عێراق لە واشنتن، کە ڕایگەیاند: "هۆکاری بابەتی هەیە، پێویست بەوە دەکات پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل پەرەیان پێبدرێت". . "ئایا عێراق لە ئێستادا بووەتە ئامانجێکی نوێ بۆ تەل ئەبیب، لە ململانییکەیدا لەگەڵ ئیران؟"، ئەو پرسیارەیە کە ڕۆژنامەکە وروژاندوویەتى، دەشڵێت، کە چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی ئەنجامدراوە لەنێوان بەرپرسە عێراقییەکان و ئیسرائیلییەکان، هەندێکیش لە کۆبوونەوەکان لە ئیسرائیل ئەنجامدراون. . بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، فرۆکەکانی ئیسرائیل، لە هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی عێراق چەند بنکەیەکی سەربازی  وعەمباری مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، چونکە ئەو مووشەکانە داندرابوون  و ئامادەکرابوون بگوێزرێنەوە بۆ سوریا ولبنان، یاخود هەرلەوێشەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل بکرێن. . لەبارەى هاوکارى فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆ ئەنجامدانى ئەو هێرشانە، ڕۆژنامەکە ئاشکراى کردووە: "فڕۆکەی "تارمایی" هێرشەکانى ئەنجامداوە، ئەو جۆرە فرۆکانە ناتوانن بەبێ هاوکارى بۆ خۆدزینەوە لە ڕادار و سوتەمەنی یەدەگ، هێرش لە خاکى عێراق ئەنجامبدەن، بەهۆى دوورى مەوداى نێوان ئیسرائیل و عێراق، ئەگەرى هەیە فڕۆکەکان لە ئاسمانی سوریاوە هاتبنە ئاسمانی عێراق، ئەوەش بە ئاگاداری سیستمی ڕادارەکانی سوریا و ڕوسیا". . ڕۆژنامەی"هارتس" نەشیشاردووەتەوە، هێرشەکەی ئیسرائیل ئەگەر دەست تێوەردانی ئێران لە عێراق کەمنەکاتەوە، پێدەچێت عێراق ببێت بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانییەکان لە ناوچەکەدا. . .