گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆیەکی نوێی ساتی هەڵهاتنی زیندانیانی بەغدا.. ئەفسەرەکان بە جلی ژێرەوە دێنەدەرەوە

2019.08.04 - 17:35
ڤیدیۆیەکی نوێی ساتی هەڵهاتنی زیندانیانی بەغدا.. ئەفسەرەکان بە جلی ژێرەوە دێنەدەرەوە
ناس کورد- گرتەیەکی دیکەى کامێرای چاودێری کاتی هەڵهاتنی زیندانیکراوانی زیندانی "قەنات" لە بەغدا بڵاوکرایەوە کە تێیدا هەندێک لە ئەفسەرانی زیندانییەکە بە جلی ژێرەوە لە ژوورەکانى خۆیان دێنە دەرەوە و چەکیان پێیە. بەپێی ڤیدیۆکە، دوای ئەوەى چەند زیندانیکراوێک هەڵدێن، ئەفسەرەکانیش بەدوایاندە دەچن لەکاتێکدا تەنها جلی ژێرەوەیان لەبەردایە و لەکاتی پشووداندا بوون. دوێنێ شەممە، 15 زیندانیکراو لە زیندانی "قەنات" لە بەغدا کە زۆربەیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکرابوون هەڵهاتن، ئەمڕۆش پۆلیس دەستگیرکردنی سێ لەو زیندانییە هەڵهاتووانەى دەستگیرکردەوە و یەکێکیش لەلایەن خێزانەکەیەوە ڕادەستى پۆلیس کرایەوە. . زیاتر بخوێنەوە.. لەسەر هەڵهاتنى چەند زیندانێک بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە https://www.facebook.com/636720650/videos/10162342924740651/