گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکى نەختى نێودەوڵەتى ئامۆژگارى حکومەتى عێراقى کردووە چاکسازى لە چەند کەرتێکدا بکات

2019.08.04 - 16:56
بانکى نەختى نێودەوڵەتى ئامۆژگارى حکومەتى عێراقى کردووە چاکسازى لە چەند کەرتێکدا بکات
ناس کورد- سندوقى نەختى نێودەوڵەتى داواى لە حکومەتى عێراق کردووە، خەرجییەکانى بۆ کەرتى کارەبا کەمبکاتەوە، لەبارەى چەند کەرتێکى دیکەشەوە ئامۆژگارى پێشکەش کردووە. . سندوقى نەختى نێودەڵەتى داواى لە حکومەتى عێراق کردووە: "هەلى باشبوونى بارى ئاسایشى وڵاتەکە و بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بقۆزنەوە بۆ جێبەجێکردنى سیاسەت و چاکسازییە بنەڕەتییەکان، ئەوەش جێگرى بارى ئابورى دێنێتە کایەوە". . ئەو بانکە نێودەوڵەتییە ئاماژەى بەوەشکردووە، جێبەجێکردنى کەمکردنەوەى پاڵپشتى دارایی بۆ کەرتى کارەبا دەبێتە هۆکارى کۆنترۆڵکردنى خەرجییەکان. . لەبارەى کەرتى بانکەوە لە عێراق، بانکى نەختى نێودەوڵەتى ئامۆژگارى عێراقى کردووە، کە پێویستە چاکسازى ڕیشەیی لە کەرتى بانکییا بکرێت لە عێراق، ئەوەش لە ڕێگەى دووبارە ڕێکخستنەوەى پەیکەرى بانکە گەورەکانى دەوڵەت. . .