گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چالاکوانێکى ئێزیدى: ژنانى ئێزدى كراونه‌ته‌ كه‌نیزه‌ك و براون بۆ  توركیا و سعودیه‌ [ڤیدیۆ]

2019.08.04 - 13:45
ناس کورد-   چالاكوانێكى ئێزدییه‌كان ئاشكراى ده‌كات، كچانى ئێزدى كراونه‌ته‌ كه‌نیزه‌ك له‌ توركیا و سعودیه‌ و بۆ گه‌یاندنیشیان به‌و دوو وڵاته‌ چه‌ند لایه‌نێك هاوكارى داعشى كردووه. .   له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا عیسا سه‌عدۆ، چالاكوانى ئێزدیه‌كان كه‌ نیشته‌جێى ئه‌ڵمانیایه‌ بۆ یه‌كه‌مجار‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد‌، زیاتر له‌ 2 هه‌زار و 900 ئێزدى چاره‌نوسیان نادیاره‌ و بێسه‌ر و شوێنن و به‌پێى زانیارییه‌كانی ئەوان كه‌ لێى دڵنیان ژنانى ئێزدى كراونه‌ته‌ كه‌نیزه‌ك و براون بۆ  توركیا و سعودیه‌. . ئه‌و چالاكوانه‌ ئێزدییه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، چه‌ند لایه‌نێك به‌هاوكارى داعش كچانى ئێزدیان به‌ره‌و سعودیه‌ و توركیا بردووه‌ له‌دواى پێنج ساڵیش له‌كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان هیچ لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كیش له‌و كاره‌ نه‌كراوه‌. . عیسا سه‌عدۆ له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى كه‌وتنى قه‌زاى شه‌نگال و كۆنترۆڵكردنى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕە‌خنه‌ى توندى له‌به‌رپرسانى پێشمه‌رگه گرت و داواى کرد "به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ و خێرا له‌و شاره‌دا كشانه‌وه‌ و هیچ گوله‌كیشیان نه‌ته‌قاند به‌ره‌و ڕووى داعش، دادگایى بكرێن". .