گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی دادوەران: پاشەکەوتی مووچەکانمان وەرنەگرتووەتەوە

2019.08.04 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی دادوەران: پاشەکەوتی مووچەکانمان وەرنەگرتووەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- یەکێتی دادوەرانی کوردستان لەبارەی گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی دادوەران ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە  هیچ مووچەیەک بۆ دادوەران گەڕێندرابێتەوە. . یەکێتی دادوەرانی کوردستان، لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە: " لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،  لە هەندێک ماڵپەڕ و میدیا، دەنگۆی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی دادوەران بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ مووچە و پاشەکەوتێک بۆ دادوەران نەگەڕاوەتەوە". . ئاماژە بەوەشکراوە، بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە بۆ شێواندنی راستییەکان و چەواشەکردنی ڕای گشتیی و لەکەدارکردنی دەسەڵاتی دادوەرییە. . ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هەندێک  میدیا بەناوی "سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە" بڵاویانکردەوە، حکومەتی هەرێم دەستیکردووە بە گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی دادوەران و لەیەکەم هەنگاودا 15 دادوەر موچەکانیان بۆ گەڕێندراوەتەوە. .