گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی تەکساس 20 کەس کوژران و 26ی تریش برینداربوون

2019.08.04 - 08:51
لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی تەکساس 20 کەس کوژران و 26ی تریش برینداربوون
ناس کورد لە رووداوی تەقەکردنەکەی شاری ئێل پاسۆی ویلایەتی تەکساس 20 کەس کوژراون و 26 کەسی تریش بریندار بوون کە چوار منداڵ لە ناو کوژراوەکاندایە. . پۆلیسی شاری ئێل پاسۆ ڕایگەیاندووە گەنجێکی سپی پێستی تەمەن 21  ساڵیان وەک تۆمەتباری سەرەکی تەقەکردنەکە دەستگیرکردووە. . ناوەندێکی تەندروستی شاری ئێل پاسۆ کە بریندارانی ڕووداوەکەی بۆ گوازراوەتەوە ڕایگەیاندووە بارودۆخی 9 لە بریندارەکان مەترسیدارە، بۆیە پێشبینی زیادبوونی ژمارەی کوژراوەکان دەکرێت. . ڕووداوەکە کاتژمێر 11ی بەیانی ڕۆژی 3ی ئابی 2019 بە کاتی ناوخۆیی تەکساس لە مۆڵێلی بازرگانی ڕوویداوە، و کەسێک بە چەکێکی جۆری M16  چووەتە ناو مۆڵەکەوە و بەهەڕەمەکی تەقەی لە کڕیارانی ناو مۆڵەکە کردووە. . میدیاکانی ئەمریکا وێنەی هێرشبەرەکەیان لە کاتی چوونە ناو مۆڵەکەوە بڵاوکردووەتەوە کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراوە. . هێرشبەرەکە ناوی پاتریک کروشسە و پێش ئەنجامدانی هێرشەکە چەند نامەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لە هۆکارەکانی ئەنجامدانی هێرشەکەی کردووە. . پۆلیسی تەکساس تا ئێستا لە ڕاستی و دروستی ئەو نامانەی کە بە ناوی هێرشبەرەکەوە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە هیچ زانیارییەکی پشتڕاست نەکردووەتەوە. . لە نامەکاندا باس لەوە کراوە کە ئەمریکا لە لایەن کۆچبەرانی لاتینەوە داگیرکراوە و ئەم هێرشەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو داگیرکرایە دەبێت. . دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕووداوەکە بە زۆر خراپ وەسفکردووە، نوسیویەتی کە بەهۆی ڕووداوەکە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژراون. . https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1157868518823596032 ئەم ڕووداوی تەقەکردنە جارێکی تر پرسی گۆڕانکاری لە یاسای هەڵگرتنی چەکی لە لایەن دیموکراتەکانی ئەو وڵاتەوە هێناوەتەوە بەرباس. . شاری ئێل پاسۆ دەکەوێتە ناوچە سنوورییەکانی مەکزیکەوە و بە یەکێک لە ئەمنترین شارەکانی باشووری ئەمریکا دادەنرێت. .