گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد دۆسیەى زیندانە هەڵهاتووەکان بڵاودەکاتەوە

لەسەر هەڵهاتنى چەند زیندانێک بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

2019.08.03 - 20:45
لەسەر هەڵهاتنى چەند زیندانێک بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
ناس کورد- بەگوێرەى هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەهۆی هەڵاتنی چەند زیندانییەکەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا لە پۆستەکەی دورخرایەوە و چەند ئەفسەرێکیش دەستگیرکران و لیژنەیەکیان لەسەر پێکهێندراوە. . میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بە بڕیارى یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق، عەلی غەریری، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنی چەند فەرماندەیەکیشی دەرکردووە. . بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی عێراق بەهۆی دۆسیەی هەڵاتنی چەند زیندانییەکەوەیە لە بنکەى پۆلیسى قەنات لەڕۆژئاوای بەغدا. . هاوکات، وەزیری ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی لەسەر دۆسییەکە دروستکردووە، بۆ لێکۆڵینەوە لە تەواوی رووداوەکە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.     .