گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

4 تەن و نیو ماددەی هۆشبەریان پێ بووە

گەورەترین باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا

2019.08.03 - 17:41
گەورەترین باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا
ناس کورد- لەئۆپراسیۆنێکى هێزەکانى پۆلیسى ئەڵمانیا، لە بەندەرێکى شارى هامبۆرگ گەورەترین باندى بازرگانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکرا و  دەست بەسەر بڕێکى زۆرى ماددەى هۆشبەر گیرا. . رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردوە "پۆلیسی ئەڵمانیا دەستی گرتووە بەسەر 4.5 تەن ماددەی هۆشبەر لە جۆری کۆکاین کە نرخەکەی 1.11 ملیار دۆلار بووە ". . نوسینگەی بەڕێوبەرایەتی گومرگی هامبۆرگ باسی لە چۆنیەتی دەستبەرداگرتنی ئەو بڕە زۆرەى ماددەى هۆشبەر کردوە و روونیکردۆتەوە "هێزەکانی پۆلیس ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگریان دەستبەسەرکردوە کە پێش دوو هەفتە زانیاری هەواڵگری هەبوە لەسەری کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەیەوێت لە شاری مۆنتۆفیدۆی پایتەختی ئۆرۆگواوە بەرەو شاری ئەنتۆیربی بەلجیکا بچێت کە بارێکی قاچاغی هەڵگرتوە". . نوسینگەی بەڕێوبەرایەتی گومرگی هامبۆرگ، روونیدەکاتەوە"بارهەڵگرەکە 221 جانتای وەرزشی رەنگ رەشی تێدا بوە کە 4200 پارچە لە ماددەی کۆکاینی تێدا بوە هەروەها سەرجەم بارهەڵگرەکەش بە کارتۆنە سۆیا داپۆشراوە و وانیشاندراوە کە ئەو بارهەڵگرە سۆیای لە قتونراوی تێدایە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتوە کە ئەوە ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە ئەوان بەدوایدا دەگەڕێن و دەستبەسەریان کردووە". . نوسینگەکە، جەختیشى کردۆتەوە، ئەو ئۆپراسیۆنە گەورەترین ئۆپراسیۆنە کە لەمێژوی ئەڵمانیادا ئەنجام درابێت و بەجارێک ئەو بڕە زۆرە لە ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرابێت. . لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەو روداوە دەستی پێکردوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە لەپشت ئەو بازرگانییە گەورەیەوەن. .