گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە، عێراق کۆتایی ئەمساڵ هەناردەی دەرەوەشی دەکات

2019.08.03 - 14:37
 دوای قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە، عێراق کۆتایی ئەمساڵ هەناردەی دەرەوەشی دەکات
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح وتەبێژی وەزارەتی کشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند، بە قەدەغەکردنی هاوردەی هێلکە، لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە ئەو بەرهەمە هەناردەی دەرەوە دەکەن و زیاتر لە ملیۆنێک هەلی کاریش، لە کەرتی بەخێوکردنی پەلەوەر دەڕەخسێنن. . حەمید نایف، وتەبێژی وەزارتی کشتوکاڵی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە بۆ ناو عێراق بەردەوام دەبێت، لە ئێستاشدا زیاتر لە 80%ی پێداویستی ناوخۆ پڕکراوەتەوە. . حەمید نایف وتیشی بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو، ئاستی بەرهەمی ناوخۆ بە ڕێژەیەک بێت کە دەست بە هەناردەکردنی هێلکە بۆ دەرەوەی وڵات بکرێت. . وتەبێژی وەزارتی کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەکرد زیاتر لە 16 جۆر بەرهەمی کشتوکاڵیان لەوڵاتانی دراوسێوە قەدەغەکردووە  و توانراوە بە بەرهەمی ناوخۆیی پڕبکرێنەوە. . هەروەها باسی لەوەکرد، "وەزارەتی کشتوکاڵ دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پلانێکی ستراتیژی تایبەت بە کەرتی پەلەوەر و بەرهەمهێنانی هێلکە ، پێشبینی دەکرێت ئەو پلانە زیاتر لە ملیۆنێک هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی عێراق دابین بکات." . لەبارەی کێشەی ئاو گرتنەوەی ئاو لە لایەن تورکیاوە،  حەمید نایف وتی: "پڕکردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لە تورکیا و کەمکردنەوەی بەشەی ئاوی عێراق لە ڕووباری دیجلە هیچ کاریگەریەکی نابێت بۆ سەر دۆخی ئاویی و کشتوکاڵی عێراق بە ماوەی دووی ساڵی داهاتوو". . ئەمە لە کاتێکدایە لە دوێنێ 2ی ئابەوە تورکیا بەردانەوەی ئاوی بۆ ناو خاکی عێراق کەمکردووەتەوە ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ کە لە سەر ڕێڕەوی ئاوی دیجلە بنیاتنراوە. . لەوبارەوە ئاماژەی بەوەکرد، عێراق زیاتر لە 48 ملیار مەتر سێجا ئاوی یەدەگی لە بەنداوەکانی خۆی هەڵگرتووە، کە بە وتەی حەمید نایف ئەو ڕێژەیە پێداویستییەکانی عێراق لە ئاوی خواردنەوە و ئاودێری بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو مسۆگەر کردووە. . وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وتیشی کەم کردنەوەی بەردانەوەی ئاو بە ڕەزامەندی عێراق بووە و لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە بووە کە لە نێوان هەردوولادا هەیە. . هەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای تورکیا، تایبەت بە دۆسیەی ئاو سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبوونەوە. .