گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان سێی ئابی وەک ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان دیارییکرد

2019.08.03 - 13:34
پەرلەمان سێی ئابی وەک ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان دیارییکرد
ناس کورد   لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار پڕۆژە  پێشنیازکراوی دیارییکردنی سێی ئاب وەک ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەسەندکرا. . لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاران بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ناوهێنانی چەکدارانی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هەبووە. . جگەلەوە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد و تەنیا 87 پەرلەمان بەشداربوون. . پڕۆژەکە پێنجشەممەی ڕابردوو 1ی ئابی 2019، لە دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەماندا خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا . .. ڕۆژى 3ی ئابى 2014، چه‌كدارانى داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر قه‌زاى شه‌نگال و بێ ڕووبەڕوبوونەوە كۆنترۆڵیان كرد، دواتر ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکانیان بە دیل گرت و کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان لە دژ ئەنجامدان.