گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە یەکێک لە خۆپیشاندانەکاندا دەرکەوتووە

میت چالاکوانێکی کوردانی هەندەرانی بە تۆمەتی تیرۆر لە تورکیا دەستگیرکرد

2019.08.03 - 12:50
میت چالاکوانێکی کوردانی هەندەرانی بە تۆمەتی تیرۆر لە تورکیا دەستگیرکرد
ناس کورد میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بە تۆمەتی تیرۆر ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەکانی کوردانی هەندەران لە لایەن میتەوە دەستگیرکراوە. . بەپێی میدیاکان، دادگای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە 31ی تەمووزی 2019، بڕیاری دەستگیرکردنی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بۆ ئەو چالاکوانە دەرکردووە. . چالاکوانە کوردەکە، لە ئەوروپا ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی کوردان بووە لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە کوردستانییەکان. . چالاکوانەکە ڕۆژی یەکشەممە 27ی تەمووز، سەردانی تورکیای کردووە و لە ناوچەی بورسا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە. . بەپێی ئەو وێنەیەی میدیای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، چالاکوانەکە لە کاتی خۆپیشاندانێکی کوردانی نەوریجدا دەرکەوتووە و لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە ناسراوەتەوە لەگەڵ سەردانکردن بۆ تورکیا دەستگیرکراوە. .