گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

میدیای یەکێتى وێنەى تۆمەتبارانى هێرشەکەى کوڵۆجۆی بڵاوکردووەتەوە بەڵام وێنەکان کۆن و ساختەن

2019.08.03 - 12:31
میدیای یەکێتى  وێنەى تۆمەتبارانى هێرشەکەى کوڵۆجۆی  بڵاوکردووەتەوە بەڵام وێنەکان کۆن و ساختەن
ناس کورد- ئەمڕۆ شەممە، 3ی تەموزی 2019، ماڵپەڕی (PUK Media) کە میدیای فەرمی یەکێتى نیشتمانی کوردستانە هەواڵێکى بەپەلەى بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر گه‌یشتنه‌ سنوری گه‌رمیان و ‌كوڵه‌جۆی زه‌ندئاباد، بە ‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان و سلێمانی ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد."

لە هەواڵەکەى PUK Mediaدا کە پشتی بە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەستووە هاتووە، "ئه‌و تیرۆرستانه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ به‌و په‌لاماره‌ هه‌ستاون و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و شوێنه‌كانیاندا گیراوه‌."

لە هەواڵەکەدا چەند وێنەیەک کە یەکەمیان وێنەى چەک و تەقەمەنییە و سێ وێنەکەى تر وێنەى سێ کەسن کە دەستیان لە دواوە بەستراوە. بەڵام ناس کورد بەدواداچوونی بۆ وێنەکان کرد و دەرکەوت هەندێک لە وێنەکان ساڵی 2017 بڵاوکراونەتەوە و هەندێکیان تریان ناوەڕاستی ئەم مانگە، بەپێی بەدواداچوونەکان، وێنەکان لە دەشتی موسڵ گیراون نەک لە گەرمیان و چالاکییەکانیش لەلایەن سوپای عێراقەوە بڵاوکراونەتەوە. ڕۆژی پێنجشەممە، 1ی تەموزی 2019، بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لە نزیک ناحیەی کوڵەجۆ هاوەنباران کرا و بەهۆیەوە چوار کەس شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.   زیاتر زیاتر بخوێنەوە.. دوایین ئامار و زانیارییەکان سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆسەر ئاسایشی گەرمیان