گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووسیا بۆ یەکەمین جار فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەم نمایش دەکات

2019.08.03 - 11:53
ڕووسیا بۆ یەکەمین جار فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەم نمایش دەکات
ناس کورد لە پێشانگای نێودەوڵەتی فڕۆکە جەنگییە شەڕەکەرەکان، ڕووسیا بۆ یەکەمین جار فڕۆکەیەکی نەوەی پێنجەمی فڕۆکە شەڕکەرەکان نمایش دەکات. . ئاژانسی سپۆتینگی رووسی بڵاویکردەوە " لە پێشانگای نێودەوڵەتی فڕۆکە جەنگییەکانی مۆسکۆ بەناوی "ماکس 2019"، نمایشی جۆرێکی نوێ لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە دەکرێت، کە تا ئێستا هیچ وڵاتێک فڕۆکەی هاوشێوەی نەبووە." . ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە، "لەو پێشانگایەدا ڕووسیا فڕۆکەی شەڕکەری جۆری "سو-57" نمایش دەکات کە پێنجەمین نەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیایە و بۆ یەکەمین جارە نمایش دەکرێت." . سپۆتینگ باسی لەوەشکردووە "سو – 57 پێشتر لە هیچ پێشانگایەکدا نمایش نەکراوە، بەڵکو تەنها چەند ڤیدیۆیەکی کە لەکاتی مەشقکردندا لە ئاسماندا تۆمارکراوە و لەلایەن میدیا ڕووسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە." . جگەلەوە بڕیارە فڕۆکە نوێیەکە لە نمایشێکی ئاسمانیی کە تایبەت بە کردنەوەی پێشانگای ماکس 2019 رێکدەخرێت، بخرێتەڕوو. . وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، "سو 57 بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2010 تاقی کراوەتەوە و یەکەمین فڕینی ئەنجام داوە،  دوای چەندین گۆرانکاری و پێشخستنی نوێ تێیدا، 76 لەو فڕۆکانە ڕادەستی سوپای رووسیا کراون." . سو 57 نەوەی پێنجەمەی فڕۆکەی سیخۆیە و لەلایەن کۆمپانیای سوخۆوە دروستکراوە، وەک میدیا ڕووسیەکان باسی دەکەن، یەکەمین فڕۆکەیە لە سەرتاسەری سوپاکانی جیهان کە تایبەتمەندی نەوەی پێنجەمی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تێدا بەکارهاتبێت. . بەراوردی نێوان سو 57 و ئێف 35  [embed]https://www.youtube.com/watch?v=8m9dOgNxpeE[/embed]   سو 57، دەتوانێت 2600 کیلۆمەتر لەماوەی کاتژمێرێکدا ببڕێت، توانای دەستنیشانکردنی 30  ئامانجی لە چرکەیەکدا هەیە و دەتوانێت لەدووری سەدان کیلۆمەترەوە فڕۆکەکانی دیکەی چواردەوەری خۆی ببینێت و بە ئامانجیان بگرێت. . هەروەها چەندین تایبەتمەندی دیکەی جیاوازتر و پێشکەوتووی بەراورد بە فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی تێدا جێگیرکراوە. . بڕیارە رۆژی 27ی ئابی 2019 لە مۆسکۆ پێشانگای نیودەووڵەتی فڕۆکە جەنگییە شەڕکەرەکان بکرێتەوە و ڕووسیا بە فڕۆکەی نوێ و توانا سەربازییە ئاسمانییەکانی نمایشێکی گەورە ئەنجام بدات. دیمەنێکی فڕینی فڕۆکەی سو 57ی ڕووسیا https://www.youtube.com/watch?v=ToNn4BAI9mE&feature=youtu.be