گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا دوو هه‌زار و 930 ئێزدی له‌ده‌ستی چەکدارانی داعشدا ماون

ئەمڕۆ ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی شەنگالە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە

2019.08.03 - 09:52
ئەمڕۆ ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی شەنگالە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە
ناس کورد ئەمڕۆ ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی شەنگالە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کە بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی ئەو ناوچەیە کوژران و ئاوارە بوون. . ڕۆژی 3ی ئابی 2014، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەی شنگال کە ئێزیدییەکانی تێدا نیشتەجێن و هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی بێ ڕوبەڕوبونەوە پاشەکشەیان کرد ناوچەکەیان چۆلکرد. . بەپێی ئەو ئامارانەی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی بڵاویکردوونەتەوە هێشتا دوو هه‌زار و 930 ئێزدی له‌ده‌ستی چەکدارانی داعشدا ماون. . ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له‌عێراق نزیكه‌ی 505 هه‌زار كه‌س ده‌بن. ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕەشه‌كانی داعش ئاواره‌بوون 360 هه‌زار كه‌سن. ژماره‌ی کوژاوەکانیان له‌ رۆژانی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی سەر شنگال هه‌زار و 293 كه‌سن. ژماره‌ی گۆڕە به‌كۆمه‌ڵه‌ دۆزراوەكان له‌ شنگال تا  ئێستا 80 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵن، سه‌رباری ده‌یان گۆڕی دیكه‌ی تاكه‌كه‌سی. ژماره‌ی ئه‌و مه‌زار و شوێنی پەرستشانەی تایبه‌تن به‌ ئێزدییه‌كان و له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ته‌قێنرانه‌وه‌ 68 مه‌زارن. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌ نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن. ژماره‌ی رفێنراوان شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سن کە سێ هه‌زار و 548یان له‌ره‌گه‌زی مێ و دوو هه‌زار و 869 یان له‌ ره‌گه‌زی نێرن. ژماره‌ی ئه‌و ئێزدیانەی له‌ده‌ستی داعش رزگاركراون سێ هه‌زار و 487 كه‌سن. نووسینگەکە رایگەیاندووە کە ئه‌و ئێزدییانه‌ی هێشتا له‌ده‌ستی داعش ماون بریتیین له‌ دوو هه‌زار و 930 كه‌س کە ژماره‌ی مێینە هه‌زار و 338 كه‌س و هه‌زار و 592 كه‌سیش نێرینەن. . هاوکات ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لە ساڵڕۆژی هێرشی سەر ئێزدییەکاندا پڕۆژە یاسای بە جینۆساید ناسادنی ئێزدییەکان پەسەند دەکات.