گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەناو باغەکەیان گیانى لەدەستداوە

پۆلیسى رانیە لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانى ژنێک دەکات

2019.08.02 - 20:46
پۆلیسى رانیە لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانى ژنێک دەکات
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى ژنێک بەهۆى تەزوى کارەباوە لەناو باغەکەى خۆیان، بڵاوکردەوە . . لە راگەیەندراوەکەى پۆلیسى راپەڕین ئاماژە بەوە کراوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینى، 2ى ئابى 2019) تەرمی ژنێکی تەمەن ٤۸ ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (آ،آ) دانیشتوی ڕانیە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ژنەکە لە ناو باغی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردن لەناو باغەکە تەزوی کارەبا لێی داوە و بەو هۆیەشەوه گیانی لەدەستداوە. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە. . جەختیش کراوەتەوە، دۆسیەى لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و  لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە. .