گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایى هەرێم کەى دەستدەکات بە دابەشکردنى مووچە؟

پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق پێشخرا [بەڵگە]

2019.08.02 - 18:44
پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق پێشخرا [بەڵگە]
ناس کورد- بەبۆنەى هاتنى جەژنى قوربان و بەهۆى ئەوەى وادەى پێدانى موچەکانیان دەکەوێتە رۆژانى جەژن و پشووەکانى تایبەت بە جەژنى قوربان، وەزارەتى دارایى عێراق بڕیاریدا بە پێشخستنى پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى چەند وەزارەتێک و بەوپێیەش فەرمانبەرانى عێراق بەر لە هاتنى جەژنى قوربان، مووچەى مانگى ئابی 2019  وەردەگرن. . بەگوێرەى نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، کەوێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، بڕیارە مووچەی چەند فەرمانگەیەک وچەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراق پێش وادەی خۆی دابەشبکرێت. . لە نووسراوەکەى وەزارەتی دارایی عێراق، کە لە 30ى تەموز،2019، لە لایەن جێگری بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە واژوو کراوە، خەرجکردنی مووچەی چەند فەرمانگە و وەزارە تێکی حکومەتی عێراق کە وادەی دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە پاش جەژنی قوربان، پێشخراوە. . نووسراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبێت مووچەی ئەو شوێنانەى کە لە نووسراوەکەدا هاتوون،پێش 8ى ئەم مانگە خەرج بکرێن، کە وادەی دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە 15 و 16و 17ى ئەم مانگەوە. . بە گوێرەی نووسراوەکە، فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دارایی، دەرەوە، ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق  تا8 ی ئەم مانگە دەبێت مووچەکانیان پێبدرێت. . لەو بارەیەوە ناس کورد چەند جارێک پەیوەندى بە ئاوات شێخ جەناب،  وەزیرى دارایى هەرێمى کوردستانەوە کرد بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە. . نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراق لە کاتێکدایە کە تائێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕانەگەیاندووە. .