گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ به‌هۆی‌ شەڕی دوو دراوسێوه‌ ژنێك كوژرا

2019.08.02 - 16:36
سلێمانی؛ به‌هۆی‌ شەڕی دوو دراوسێوه‌ ژنێك كوژرا
ناس کورد- به‌هۆی‌ دروستبونی‌ شه‌ڕ لەنێوان‌ دوو دراوسێ له‌گه‌ڕه‌كی‌ وڵوبه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ژنێك كوژرا. . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو به‌هۆی‌ دروستبونی‌ شه‌ڕ لەنێوان دوو دراوسێدا‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ وڵوبه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ژنێك كوژراوە  تۆمه‌تبارێكیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوە. . بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە،  ژنه‌كه‌ ناوی (ك، ح، ف) له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1993یە و تۆمەتبارەکەش ‌ناوی‌ (ش، ق، ئـ) له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1997 و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405 ڕاگیراوه‌. . پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی‌ دیكه‌ ده‌رچووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. .