گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یانەی هەولێر لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ سەرهەنگ موحسین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

2019.08.02 - 12:48
یانەی هەولێر لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ سەرهەنگ موحسین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ناس کورد یانەی هەولێر لەسەر قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی بەناوبانگی پێشووی یانەکە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فەرمی وەڵامی گۆڵپارێزە کوردەکە دەدەنەوە. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی بەتوانای یانەی هەولێر ڕایگەیاند: " یانەی هەولێر بەشێوەیەکی ناشرین و دوور لە ڕێز و گیانی وەرزشی  دووریانخستومەتەوە و سوکایەتییان پێکردم، هەروەها مافە داراییەکانیشیان پێنەداوم کە نزیکەی 42 دەفتەرە". . لەوبارەیەوە یانه‌ی هه‌ولێر له‌ هەژماری فەرمی یانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە، له‌ ئێستادا ئه‌وان خه‌ریكی كاری گرینگترین و خۆیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌كانی ئەو گۆڵپارێزە سه‌رقاڵ ناكه‌ن. . یانەی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ داهاتوودا به ‌به‌ڵگەوە‌ وه‌ڵامی سه‌رجه‌م قسه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌ده‌نه‌وه‌. . سه‌رهه‌نگ موحسین، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر زیاتر لە 20 ساڵ لە یانەی هەولێر یاریکرد و سێ جار لەگەڵ ئەو یانەیە بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق. .