گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق سێ لیژنەی بۆ بەفەرمی ناساندنی ژمارەیەک زانکۆی هەرێم ڕەوانە دەکات

2019.08.02 - 12:02
عێراق سێ لیژنەی بۆ بەفەرمی ناساندنی ژمارەیەک زانکۆی هەرێم ڕەوانە دەکات
ناس کورد- وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ دانپێدانان بە ژمارەیەک لە زانكۆكانی ھەرێم ، سێ لیژنە ڕەوانە دەکات تا خاڵە باش و خراپەکانی زانکۆکان دیاریبکەن و دواتر بە فەرمی بناسێندرێن. . لە نوسراوێکدا فواد قاسم محەمەد، بریكاری وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریداوە سێ لیژنە پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی هەریەک لەو لیژنانە بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی زانکۆکانی پارێزگاکانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی بکەن. . بەپێی نوسراوەکە لیژنەکان سەردانی زانکۆکانی سۆران، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، زاخۆ و کوردستان دەکەن. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو لیژنانە خاڵە لاواز و بەهێزەکانی سەرجەم زانکۆ و زانکۆ  پۆلیتەكنیكییەكانی هەرێم دیاری دەکەن و دەیکەن بە ڕاپۆرتێک و بۆ وەزارەتی بەرزدەکەنەوە. . هەربەپێی نوسراوەکە، ئامانج لە پێكهێنانی ئەو لیژنانە بۆ ئەوەیە حكومەتی ناوەندی بەشَوەیەكی فەرمی ئەو زانکۆیانە بناسێنێت و دانپیدانیان بۆ بکات. .