گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نێیمار: درێسی پاریس سانجێرمان لەبەر ناکەمەوە

2019.08.02 - 10:09
نێیمار: درێسی پاریس سانجێرمان لەبەر ناکەمەوە
ناس کورد پرسی جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن نێیمارەوە درێژەی هەیە و لە نوێترین پەیامیدا یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕایگەیاندووە، درێسی پاریس سانجێرمان لەبەرناکاتەوە. . بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سپۆرتی کەتەلۆنی، نێیماری بەڕازیلی دەیەوێت فشار لە بەرپرسانی یانەکەی بکات تا ئاسانکاری بکەن، بۆ گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە. . ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکردووە، نێیمار هەموو گفتوگۆیەکی سەبارەت بە مانەوەی لەیانەکەی ڕەتکردووەتەوە و تەنانەت گەیشتووەتە ئەو حاڵەتەی کە ڕایگەیاندووە: " چیتر درێسی پاریس سانجێرمان لەبەر ناکەمەوە." . بەپێی هەندێک لە سەرچاوە هەواڵییە جیهانییەکان، تا 10 ڕۆژی دیکە پرسی گواستنەوەی نێیمار کۆتایی دێت و ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەگەڕێتەوە یاریگای کامپنۆ. . ساڵی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ و بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی نێیمار لە بەرشەلۆنەوە ڕوویکردە یانەی پاریس سانجێرمان، بەڵام پاش تەنها دوو ساڵ نێیمار لە پاریس بێزاربووە و دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.