گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تڕەمپ لە ٪10 باج دەخاتە سەر بەرھەمەکانی چین

2019.08.02 - 09:01
تڕەمپ لە ٪10 باج دەخاتە سەر بەرھەمەکانی چین
ناس کورد سەرۆکی ئەمریکا  ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە وڵاتەکەی لە ٪10 باج دەخاتە سەر بەرھەمەکانی چین. . شەوی ڕابردوو 1ی ئابی 2019، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، چەند تویتێکی لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتەکەی و چین بڵاوکردەوە. . ترەمپ نووسیویەتی "شاندی ئەمریکا لە چین گەڕاونەتەوە،  بەر لە سێ مانگ ھیوای زۆریان ھەبووە بە دانوستان لەگەڵ ناوەندەکانی بازرگانی چین ، بەداخەوە چین پێش واژووکردن دووبارە بڕیاریداوە دانوستان لەسەر رێککەوتنەکە بکات، لەماوەیەکی کورتدا چین لەسەر کڕینی بەرھەمەکانی کشتوکاڵی ئەمریکا رێککەوت بەڵام ئەمەی ئەنجام نەدا." . سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، واشنتن بەڕێژەی 10% باجی سەر کاڵاکانی چین زیاددەکات، لەوانەیە لە هەندێک بارودۆخدا ئەو باجانە هەڵبگرین، بۆیە بە 10% دەستپێدەکەین و چاوەڕوان دەبن، ئەگەر هەیە لە هەندێک باردا بگەنە 25%. . لە مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە، جەنگی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و چین دەستیپێکردووە و باجی گومرکی زیاتر دەخەنە سەر بەرھەمەکانی یەکتر. .