گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌ریتانیا؛ پاسه‌وانى تایبه‌ت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ى قوتابیان له‌تاوانى ته‌كنه‌لۆژیا دابینده‌كرێت

2019.08.01 - 22:45
به‌ریتانیا؛ پاسه‌وانى تایبه‌ت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ى قوتابیان له‌تاوانى ته‌كنه‌لۆژیا دابینده‌كرێت
  ناس کورد- به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند تاوان و لادانێكى یاسایدا، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانیا داواى دابینكردنى پۆلیسى پاسه‌وانى بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن. .     میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه‌، له‌مانگى نیسانى ئه‌م ساڵه‌وه‌ چه‌ند تاوانێكى تایبه‌ت به‌ خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و به‌كارهێنانى چه‌قۆ ڕویداوه‌ بۆیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانى ئه‌و وڵاته‌ داوایان كردووه‌ پۆلیسى پاسه‌وانى بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان دابین بكرێت. . به‌گوێره‌ى لێدوانى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس كه‌ ئه‌ركى دابینكردنى ئاسایشى قوتابخانه‌كانه‌ و ده‌ ساڵه‌ له‌و بواره‌دا خزمه‌ت ده‌كات، كارى ئه‌وان سه‌ره‌تا هاوڕێیه‌تیكردنى قوتابیانه‌ تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن گرفته‌كانیان له‌لا باس بكه‌ن و دواتریش هۆشیاریان بكه‌نه‌وه‌ له‌خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌نته‌رنێت و تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. .   ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، قوتابخانه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى منداڵ له‌خۆده‌گرن پێویستیان به‌دابینكردنى پاسه‌وان هه‌یه‌ و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هۆشیار بكرێنه‌وه‌ له‌و یاسایانه‌ى كه‌ بۆ سزاى سه‌رپێچیكارانى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان دانراوه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتى ناردنى وێنه‌ و كۆمه‌ڵێك لایه‌نى ترى ئه‌و بواره‌ بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى ئه‌و قوتابیانه‌ نه‌بنه‌ تاوانبار و ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامنه‌ده‌ن. .