گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیاریکرا

2019.08.01 - 20:01
یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیاریکرا
  ناس کورد- وڵاتى سعودیە یەکەم رۆژى جەژنى قوربانى دیاریکرد و بە گوێرەى میدیاکانى ئەو وڵاتە، رۆژى یەکشەممە (11ى ئابى 2019) یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دەبێت. . میدیاکانى سعودیە بڵاویان کردەوە، سبەینێ (هەینى، 2ى ئابى 2019) یەکەم رۆژى مانگى زولحجەیە بۆ ساڵى 1440ى کۆچى و بەوپێیەش رۆژى راوەستان لە عەرەفە دەکەوێتە رۆژى (شەممە، 10ى ئابى 2019) و رۆژى (یەکشەممە، 11ى ئابى 2019) دەبێتە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان. . هاوکات لەگەڵ دیاریکردنى یەکەم رۆژى جەژنى قوربان لەلایەن وڵاتى سعودیە، هەتا ئێستا دیار نییە کە لە عێراق و هەرێمى کوردستان هەمان رۆژ دەکرێتە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان یان نا. .