گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا ئێستا نزیکەى سێ هەزار ئێزدى چارەنوسیان نادیارە

دانیشتنى پەرلەمان لەبارەى دیاریکردنى ڕۆژێک بۆ کۆمەڵکوژى ئێزدییەکان کۆتاییهات

2019.08.01 - 12:51
دانیشتنى پەرلەمان لەبارەى دیاریکردنى ڕۆژێک بۆ کۆمەڵکوژى ئێزدییەکان کۆتاییهات
ناس کورد- ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیاری دیاریکردنی 3ی حوزەیران بە ڕۆژی "کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە" کرا، پاش تاووتوێکردنى پرۆژەیاساکە دانیشتنەکە دواخرا بۆ ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو. . دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە، پەرلەمان لە پشودایە و لەئێستادا هیچ دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجامنادرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوو ڕۆژ ماوە بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتەی بەسەر شەنگالدا هات، پەرلەمان دانیشتنی نائاسایی ئەنجامدا و لە دانیشتنى داهاتووشدا، خوێندنەوەى سێیەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە. . لە مانگی ئابی ساڵی 2014 رێکخراوی داعش، هێرشی کردە سەر شەنگال و دەوروبەری و کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵ و پیاوانی ئێزدی ئەنجامدا، ئافرەتەکانیشیان کردن بە کەنیزەک. . هەر ئەمڕۆ، حسێن قائیدى، بەرپرسى نوسینگەى ڕزگارکردنى کوردانى ئێزدى لە دەستى داعش، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاشکراى کرد، تا ئێستا دوو هەزار و 908 ئێزدى لەدەستى داعشدا ماون و چارەنوسیان نادیارە، سێ هەزار و 509 کەسیشیان تا ئێستا ڕزگار کردووە. . حسێن قائیدى ئاماژەى بەوەشکرد، زانیارى تەواوییان هەیە کە ژمارەیەک لە ڕفێندراوەکان لە کەمپەکانى سوریان و ژمارەیەکى دیکەشیان لە عیراقن. . بەرپرسى نوسینگەى ڕزگارکردنى کوردانى ئێزدى، جەختیشی کردەوە کارى نوسینگەکەیان بەردەوام دەبێت.   . .