گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بڕێکى زیاتر گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت

2019.08.01 - 11:51
عێراق بڕێکى زیاتر گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت
ناس کورد- شەهرام عەزیز وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە، بڕێکی زیاتر گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و بەڕێژەی 10٪ ڕێژەکە زیادکراوە. . شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێیانى ڕاگەیاندووە پێویستیان بەڕێژەیەکی زیاتر لە گەنم هەیە، داوایانکردووە ڕێژەی 10٪ زیاتر گەنمیان بۆ بنێرین". . وتیشی، پێشتر بڕیاربوو 340 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرن، بەڵام بەپێی ئەو بڕیارە، ئێستا 34 هەزار تۆن زیاتر لەو بڕە لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرن. . بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی سەبارەت بە نرخی وەرگرتنی گەنمیش ئاماژەی بەوەکرد، ھەر تۆنێکی گەنمی پلەیەک 580 ھەزار دینار، پلە دووش 520 ھەزار دینار و پلە سێش 460 ھەزار دینارە. . .