گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەمچەماڵ کەسێک براکەى خۆی کوشت

2019.08.01 - 11:29
لە چەمچەماڵ کەسێک براکەى خۆی کوشت
ناس کورد- پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری‌ قەزای‌ چەمچەماڵ، کەسێک براکەی‌ خۆی‌ کوشت‌ و پاش تێپەڕبونی‌ چەند کاتژمێریک بەسەر ڕوداوەکە، مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو بکوژەکەیان دەستگیرکرد. لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2019، بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "تۆمەتبار (ژ، ئـ، ع) تەمەن 22 ساڵ بە چەکی‌ کڵاشینکۆف تەقەی‌ لە برایەکی‌ خۆی‌ کرد بەناوی‌ (م، ئ، ع) تەمەن 35 ساڵ‌، بەو هۆیەوە گیانی‌ لەدەستدا."
. دەشڵێت، "پاش کۆکردنەوەی‌ زانیاریی‌‌ و دەستپێکردنی‌ لێکۆڵینەوەکان، لە لایەن مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناوەوە توانرا بکوژەکە دەستگیربکرێت." ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندە و لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە."