کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەوی ڕابردوو بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لە نزیک ناحیەی کوڵەجۆ هاوەنباران کرا، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، بەهۆیەوە چوار کەس شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. ر پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەی شەوی ڕابردوو کرایەسەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لە کوڵەجۆ، چوار کەس شەهید بوون و پێنج کەسی دیکە بریندرابوون، سیان لە شەهیدەکان کارمەندى ئاسایشن. . ناسنامەی شەهیدەکانیش بەمشێوەیەن، ئاسۆ جەلال محەمەد ناسراو بە ئاسۆی مام جەلال، حەیدەر فوئاد فایەق، پشتیوان محەمەد جەبار، بەرزان ئەحمەد. . ئەوانەى کە برینداربوون بەهۆى ئەو هێرشانەى داعشەوە، سێ کەسیان هاوڵاتین و برینی هەندێکیان سەختە و تەندروستییان ناجێگیرە. . پەیامنێری ناس کورد باسی لەوەشکرد، یەکێک لە شەهیدەکان، کارمەندێکی دژەتیرۆرە، کە لەکاتی بەهاناوەچووندا بۆ بنکەکەی ئاسایشی گەرمیان، بۆمبی چێندراویان بۆ داندراوە و پیایاندا تەقیوەتەوە. . سەبارەت بە ڕووداوەکە ناس کورد پەیوەندى بە ئاسایشی گەرمیانەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن و ڕایانگەیاند، پێیان وتراوە هیچ شتێک لەوبارەیەوە نەڵێن. وێنەى ئەو کەسانەى شەهید بوون: