گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ڕۆڵێکی لە دیارییکردنی فەرماندەکانی حەفتا و هەشتادا نیە

فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا چۆن دادەنرێن؟

2019.07.31 - 17:54
فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا چۆن دادەنرێن؟
ناس کورد ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، به‌رپرسى فه‌رمانده‌یى یه‌كه‌كانى حەفتا و هەشتا له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتیه‌وه‌ داده‌نرێن و دواتر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌سه‌ڵاتیان پێدەدات. . جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ناس كوردى وت: "وه‌كو یه‌كێتى،  مه‌كته‌بى سیاسى به‌رپرسى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى حەفتا داده‌نێت، دواتریش وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ فه‌رمانێكى وه‌زارى بۆ ده‌رده‌كات و ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و ژمێریارى ده‌داتێ." . ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کە خۆی لە پشکی یەکێتی نیشیتمانی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، نەیشاردەوە کە هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى دانان و لابردنى به‌رپرسانى ئه‌و دوو فه‌رمانده‌ییانه‌ تا ئێستا به‌ده‌ستى یه‌كێتى و پارتیه‌وه‌یه‌. . ئەمڕۆ یەکێتی نیشتیمانی بە فرمانی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری ئەو حزبە ئاڵوگۆڕی بە پۆستی فەرماندەی هێزەکانی حەفتا کرد، تێیدا مستەفا چاوڕەش بە فەرماندی نوێی ئەو هێزانە دانرا. . زیاتر بخوێنەرەوە..فەرماندەی نوێی هێزەکانی حەفتا قسەی بۆ ناس کورد کردووە . جەبارە یاوەر ئەوەشی بۆ ناس کورد ڕوونکردەوە، فرمانە حزبییەکە بۆ دانانی فەرماندەی ئەو هێزانە، ئاڕاستەی فەرماندەیی گشتی یەکەکان دەکرێت و وێنەیەکیشی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەسەڵاتی پێبدرێت. . هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتای یەکێتی و پارتی بەشێکی زۆری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پێکدەهێنن و بەوپێیەی تا ئێستا نەخراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە لە زۆربەی ململانێ سیاسیەکاندا بەکاریان دەهێنن.