گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتیی هەرێم لەسەر ڕوداوەکەی دوێنێی سەماوە هاتەدەنگ

2019.07.31 - 14:57
سەرۆکایەتیی هەرێم لەسەر ڕوداوەکەی دوێنێی سەماوە هاتەدەنگ
ناس کورد- سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان لەسەر ڕوداوی هەڵسوکەوتی ئەفسەرە عێراقییەکەی دوێنێی پارێزگای سەماوە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، کارێکى تاکەکەسیى ئاوها نابێت ببێتە هۆى گرژى و کاردانەوەى نایاسایى لە هیچ شوێنێک. . لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا کە بەناوی فەوزی هەریری، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، هەڵسوکەوتى نەشیاوى تاکەکەسیى ئەفسەرێکى عێراقى بەرامبەر بە ئاڵاى کوردستان لە ملى یەکێک لە کەسوکارى قوربانیانى ئەنفالدا لە پارێزگاى موسەننا، مایەى نیگەرانییە و کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە. . سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاندووە: "هەڵسوکەوتى لەو شێوەیە، تێنەگەیشتن و ڕێزنەگرتنە لە دەستوورى عێراق، کارێکى تاکەکەسیى ئاوها نابێت ببێتە هۆى گرژى و کاردانەوەى نایاسایى لە هیچ شوێنێک، پێویستە هەمووان گیانى پێکەوەژیان و لێبوردەیى بپارێزن و ڕێز لە دەستور و مافە دەستورییەکانى هەموو پێکهاتەکان بگیرێت". . هاوکات سەرۆکایەتی هەرێم سوپاسی پارێزگاری موسەنناشی کردووە بەهۆی ئەوەی لەسەر ڕووداوەکە، داواى لێبوردنى کردووە و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتەبەر. . .