گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکەی 400 کەسیش لە ئاوەکانی تورکیا خنکاون

تەنها لەماوەی سێ ساڵدا تورکیا بە سەدان هەزار کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە

2019.07.31 - 11:28
تەنها لەماوەی سێ ساڵدا تورکیا بە سەدان هەزار کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە
ناس کورد- لە 2016 تا ئێستا زیاتر لە 795 هەزار کۆچبەری نایاسایی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیرکراون، لەکاتی هەوڵدانیان بۆ چونە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لەو ڕێیەشدا بە سەدان کەسیش خنکاون. . بەپێى زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، تورکیا لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2019، 795 هەزار 875 کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کردووە. . ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر لەو ماوەیەدا حکومەتی تورکیا زیاتر لە 18 هەزار قاچاخچی دەستگیرکردووە، لەو ژمارەیش چوار هەزار و 542 کەسیان فەرمانی زیندانکردنیان بۆ دەرکراوە. . بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر لەو ماوەیەدا 359 کۆچبەر لە ئاوەکانی تورکیا خنکاون. . بەشێکى زۆرى ئەو کەسانەى لەلایەن تورکیا لەکاتى هەوڵدانیان بۆ چوون بۆ ئەوروپا دەستگیرکراون، دواتر ڕەوانەى وڵاتەکانی خۆیان کراونەتەوە. . .